تەقینەوەیەکی توند لە ئیدلب: دوکەڵ لە ناوچەکە بەرز دەبێتەوە
تەقینەوەیەکی بەهێز کە تا ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە، لە شارۆچکەی کەفەرتەحەریم لە پارێزگای ئیدلب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا رووی دا. تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی سەبارەت بە هیچ زیانێکی گیانی و برینداری نەدراوە.
ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی بەهێز لە شارۆچکەی کەفەرتەحەریم لە پارێزگای ئیدلب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا رووی دا. تەقینەوەکە دەنگێکی بەرزی لە ناوچەکەدا دروستکردووە، دواتر دوکەڵی چڕ لە ناوچەکەوە بەرزبووەتەوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری تەقینەوەکە بڵاونەکراوەتەوە و تا ئێستاش ڕوون نییە کە ئایا هیچ زیانێکی گیانی و برینداری هەبووە یان نا. دەوترێت تیمەکانی بەرگری شارستانی بە خێرایی ڕەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ٧٨٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٩٦٥ کەس.
رژێمی داگیرکەر سەرلەبەیانی هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر توباس و شارۆچکەکانی دەوروبەری و دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی شارەکەی داخست و قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕاگەیاند، ئەمڕۆ تەرمی ١٥ شەهیدی دیکە وەرگیراوە و ژمارەی تەرمە وەرگیراوەکان گەشتە ٣٤٥ کەس کە ناسنامەی ٩٩یان دەستنیشان کراون.